|
|
||
|
تیشكیك له باره‌ى بانك
بانكى كوردستانی نێوده‌وله‌تى ده‌ست به‌كار بوو دوا به دواى به‌ده‌ست هێنانى مۆله‌تى
ئه‌نجام دانى كاروبارى بانكى ى له لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى عێراقی ، به ژماره‌ى (857)
له رێكه‌وتى 29/5/2005. ئه‌مه‌و له رێكه‌وتى 16/8/2005 به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى و لقى سه‌ره‌كى له هه‌ولێر ده‌ست دامه‌زراندى بانك له بارودۆخی كرانه‌وه‌ى و ده‌رفه‌تى به‌گه‌رخستنى كه‌رتى تایبه‌ت له بوارى ئابوورى به شێوه‌یه‌كى گشتى و بوارى داراى و بانكى ى به تایبه‌ت هاته ئاواوه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ى بانكى كوردستان بنیات نرا گه‌وره‌ترین بانكی ئه‌هلى عێراقى بوو له روى سه‌رمایه‌وه ، پێج بانكى گه‌وره‌ى عێراقى پشكداریان كرد له بنیات نانى به هاوكارى چه‌ندین سه‌رمایه‌دارو كۆمپانیا و به شێك له خاوه‌ن پیشه‌و پسپور له كارى بانكى و داریى ویاسیاى ...هتا. هه‌روه‌ك پێشبینى ده‌كرا بانكى كوردستان كه‌لێنكى گه‌وره پربكاته‌وه و رۆلێكى گه‌وره ببینى له بزاوتى ئابوورى ودارایى له هه‌رێمى كوردستان و له سه‌ر ئاستى عێراقى به‌گشتى له رێگاى جۆشدان و دنه‌دانى ده‌رامه‌ته دارایه‌كان له سپێره‌ران وبه ئاراسته كردنى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆ گشت بواره‌كان. بانك له بنیات نانى دا چه‌ند رێگایه‌كى پێكه‌وه به‌ستراو گرته به‌ر وه‌ك ئاماده كردنى دیكومه‌نتى بنیات نان و تۆماركردن له بانكى ناوه‌ندى عێراقى و ژوورى بازرگانى به‌غدا و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى تومارى كۆمپنیاكان و هه‌روها ئاماده‌كردنى ڵیكولینه‌وه ئابورى وگرێبه‌ستى بینات نان و سیسته‌مى ناۆخۆ. دواى ته‌واو بوونى كاره‌كانى بنیات نان و كۆبونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى گشتى بنیات نه‌ره‌كان له رێكه‌وتى 2/4/2005 ئه‌نجومه‌نى به‌رِێوه‌بردن هه‌ڵبژێدرا له حه‌وت ئه‌ندامى ره‌سن هه‌روه‌ها یه‌ده‌كه‌كان به هه‌مان ژماره له خاوه‌ن برِوانامه‌ى به‌رز و پسپور له بوارى بانكى ى ، له پاشان دا ئابوورى ناس سالار مصطفى حكيم به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌بردن هه‌ڵبژێردرا وه‌هه‌روه‌ها سێ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌رِێوه‌بردن هه‌ڵبژێردرا بۆ كۆمیته‌ى پیداچونه‌وه‌ى ژمێریارى، و وه‌هه‌روه‌ها راسپێردرا بۆ دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى فه‌توا و چاودێرى شه‌رعى له سێ ئه‌ندام و ده‌ست نیشان كردنى پرفیسور شێخ علی محى ا‌لدین قه‌ره‌داغى به سه‌رۆكى ئه‌م ده‌سته‌یه . له پاڵ هه‌وڵ و كوششى بنیات نان
به‌ئه‌لكترونى كردنى كارى بانك:-
بۆ ئه‌مه‌ش بانك گرێ به‌ستێكى مۆر كرد له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ( تقنیة المعلومات للمستقبل)ی ئه‌رده‌نى ، بۆ دابین كردنى سیسته‌مى بانكى سه‌رله‌به‌ر‌گیر. وه‌هه‌روه‌ها مۆركردنى گرێبه‌ست له گه‌ڵ كۆمپانیاى (NCR) بۆ دابین كردنى ئه‌ژمێری ئه‌لكترونى (ATM) ، وه‌هه‌روه‌ها گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا لقیه‌كانى تر‌ى ئه‌لمانى ـ ئه‌رده‌نى بۆ دابین كردنى پرِوگرامى تایبه‌ت به (ATM). وه ده‌ست كرا به دامه‌زراندنى هێلیكى تاێبه‌ت بۆ ئاڵ و گۆر ى ده‌ره‌كى له سه‌ر سیسته‌مى سویفت (SWIFT) و راهێنانى به‌شێك له كارمه‌ندان له سه‌ر ئه‌م پروگرامه بۆ كردنه‌وه‌ى پیشتیوانه و هه‌واڵه‌كارى ده‌ره‌وه و ده‌سته‌به‌رى بانكى . وه له‌كۆتایى ساڵى 2005 و سه‌ره‌تاى ساڵى 2006 ده‌ست كرا به‌راهێنانى چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر له سه‌ر سیسته‌مى بانكى له شارى عه‌ممان وه دواى ته‌واو بوونى راهێنان ده‌ست كرا به هێنانى ئامێرى تایبه‌ت به‌م سیسته‌مه بۆ باره‌گاى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى له هه‌ولێر و راهێنانى فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌كى پراكتیكى و هاوكارى كردن له گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نیكى ده‌ره‌كى پسپور له پێناو سوود وه‌رگرتن له پسپورى پێویست له‌م بوارانه‌دا. وه هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵى به‌رده‌ست بۆ راهێنان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه له‌گه‌ڵ هاوكارى كردن له گه‌ڵ یه‌كگرتووى بانكه عێراقیه‌كانى تایبه‌ت له به‌غداد. |
||
![]() |
||
به‌كاربوو ، ئینجا له رێكه‌وتى 11/9/2006 لقى دووه‌م [لقى به‌غداد] ده‌ست به‌كاربوو.
هاوته‌ریب ده‌ست كرا به ده‌ست نیشان كردنى په‌یكه‌رى رێكخستن و دیارى كردنى ئه‌رك و
فه‌رمانى فه‌رمانگه جیاوازه‌كان و رێكخستنى كارى رۆژانه به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ل ده‌ست
نیشان كردنى چه‌ندین كادرى كاراما له پێناو ئاماده‌كردنى فه‌رمانبه‌رى چالاك وه‌ك
بنه‌مایه‌ك بۆ به‌رِێوه‌بردنى كارى بانك.
له‌گه‌ل راهێنانى به‌شێكیان له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى
وولات له سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ى كه به‌كار دێت . وه‌هروه‌ها ده‌ست نیشان كردنى دامه‌زراوى
پێویست و ئاماده‌كردن و دابین كردنى ئامێرى ئه‌لكترونى پێشكه‌وتوو به‌ره‌چاوكردنى
سیسته‌مى خۆمالى و هه‌رێمى و جیهانى پێشكه‌وتوو به جۆرێك شیوازى نایاب پێشكه‌ش بكات
له بوارى خزمه‌ت گوزارى بانكى.
بۆ جێ به جێ كردنى ئامانجه‌كانى بانك بۆ خزمه‌ت گوزارى گشتى بانك، پێویسته پشت
ببسترێت به نوێ ترین شێوازى پێشكه‌توو له جێ به جێ كردنى ئیش و كارى جۆراوجۆر.
بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه ئه‌نجوومه‌نى به‌رێوه‌بردن پلانیكى دارشت بۆ وه‌به‌رهێنانى
ژێرخانى بانك به گشت جوره‌كانى كه به ئه‌لكترونى كردنى كارى بانك یه‌كیكه له‌وانه ،
ئه‌مه‌ش پروگرامى ئه‌لكترونى ته‌واو و ئامێر و سیسته‌مى ئیش كردن و شێوازى په‌ێوه‌ندى
كردنى ئاسمانى و ئاماده كردنى كاره‌كان دگرێته‌خۆ .