|
|
||
|
به‌رهه‌مه ئیسلامیه‌کان
كرداره‌كانى بانكى ئیسلامى
قازانج كردن گرێبه‌ستێكه نێوان بانك و سه‌وداگه‌ر به پێ ئه‌م گرێبه‌سته وه به باشترین تایبه‌ت مه‌ندی بانك هه‌ڵده‌ستێت به كرینى شتومه‌ك یاخزمه‌ت گوزاریه‌كى دیارى كرا‌و پاشان ده‌ێفرشێته‌وه به سه‌وداگه‌ر به نرخێك كه‌وا هه‌ردوولا له سه‌رى رێك ده‌كه‌ون ،برِواپێدانى قازانج كردن به ده‌سته‌به‌رى پیشتوانى داده‌نرێت كاتى بانك هه‌ڵده‌ستێت به هێنانى شتومه‌ك له ده‌ره‌وه به‌پێ داواكارى سه‌ودارگه‌ر وپاشان فروشتنه‌وه‌ى به سه‌وداگه‌ر به نرخیك كه هه‌ردووكیان له سه‌رى رێك ده‌كه‌ون و له كاتى وه‌رگرتنى شتومه‌كه‌كه پاره‌كه ده‌درێت یان كاتیكى داهاتوو . هاۆبه‌ش كردن (المشاركة): هاۆبه‌ش كردن گرێبه‌ستیكه نیوان بانك و سه‌وداگه‌ره‌كانى بۆ وه‌گه‌رخستنى درامه‌ته‌كانیان له‌و كردارنه‌ى كه داهاته‌كه‌ى بنیات نراوه له سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه هه‌ردوولا له سه‌رى رێك كه‌وتوون، له كاتى زه‌ره‌ر هه‌ردوولا به گۆیره‌ى پشكدارى له سه‌رمایه‌دا له ئه‌ستوو ده‌گرن ئه‌وه له كاتیك دا له ئه‌نجامى پرِۆژه‌كه‌دا هه‌رلایه‌نیك مافى ده‌ست به‌ردارى بوونى هه‌یه له برِى قازانجه‌كه‌ى ، به‌لام له كاتى كورت هێنانى قازانج واتا زه‌ره‌رمه‌ندى دا هه‌ریه‌ك له لایه‌نانه به‌رێژه‌ى خۆى به‌شدارى ده‌كات و برِى زه‌ره‌ر مه‌ندیكه له ئه‌ستوو ده‌گرى. پاره‌بازى (المضاربة): پاره‌بازى گرێبه‌ستیكه نیوان بانك و سه‌وداگه‌ر به پێ ئه‌م گرێبه‌سته بانك هه‌ڵده‌ستیت به دابین كردنى سه‌رمایه و سه‌ودارگه‌رش به‌شدارى د‌كات به‌پسپورى زانستى و به‌رِێوه‌بردن و لێهاتووى خۆى له بنیات نان و به‌رِێوه‌بردنى برۆژه ، وه‌هه‌روه‌ها ده‌كریت (المُضاربة) گرێبه‌ستێك بێت به پێ ئه‌م گرێبه‌سته وه‌به‌رهێنه‌ریك هه‌ڵده‌ستیت به دانانى پاره له یه‌كیك له ناكه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له له بواریكى دیارى كرا‌و ، خاوه‌ن سه‌رمایه ناوده‌نریت به خاوه‌ن ماڵ(رب المال) ئه‌و لایه‌نه‌ى كه پسپۆرى زانستى و به‌رێوه‌بردن و لێهاتووى پێشكه‌ش ده‌كات ناوده‌نرێت به جامباز (المُضارب) . له گرێبه‌ستى جامبازیى دابه‌ش كردنى قازانج به پێ رێژه‌یه‌ك ده‌بێت كه هه‌ردوولا پێش وه‌خت له سه‌رى رێك ده‌كه‌ون وه‌له كاتى هه‌بوونى زه‌ره‌ر له پرۆژه‌كه‌دا زیانه‌كه‌ى خاوه‌ن ماڵ (رب المال) له ئه‌ستوو ده‌گرى و جامباز (المُضارب) هێچ به‌رامبه‌رێكى مادى وه‌رناگرێت به‌رامبه‌ر كۆششكه‌ى وه‌برى زه‌ره‌مه‌ندیكه له ئه‌ستوى خاوه‌ن ماڵ ده‌بێت. به‌كرى دان (الإجارة): به‌كرى دان ئه‌م رێك كه‌وتنه‌یه كه بانك هه‌ڵده‌ستێت به كرى دانى هه‌بووه (الموجودات) به سه‌وداگه‌ره‌كانى به‌رامبه‌ر كرێه‌كى دیارى كرا‌و ، بانك هه‌ڵده‌ستیت به كرینى هه‌بووه له سه‌ر داواكارى سه‌وداگه‌ره‌كه پاشان به‌كریدانى و زوربه‌ى كات سه‌وداگه‌ر ئازاده له كرینى هه‌بووه‌كان. له كاتى ته‌واو بوونى ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه هه‌ردوولا رێك ده‌كه‌ون یان له‌سه‌ر كرینى له لایه‌ن سه‌وداگه‌ره‌كه‌وه یان چوڵ كردنى ، له به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌وداگه‌ر ئازاده له‌وه‌ى بیكرِى یاخود نه‌یكرِى . گرێبه‌ستى به‌كرى دان گرێبه‌ستیكى ناچاریه و نلبێت هه‌ڵوه‌شێته‌وه پێش كوتایى هاتنى ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه له سه‌رى رێك كه‌وتوون. پیشه‌داركردن (الإستصناع): پیشه‌داركردن گرێبه‌ستیكه به پێ ئه‌م گرێبه‌سته بانك هه‌ڵده‌ستێت به پاره‌دار كردنى تێچوونى بنیات نانى پرۆژه‌یه‌ك وه‌ك دروست كردنى باڵه‌خانه‌یه‌ك یان كارگه‌یه‌ك ... هتا ، له جیاتى (زبون)ه‌كه و له كاتى ته‌واو بوونى پرۆژه‌كه بانك ده‌ێفروشێته‌وه به (زبون)ه‌كه به نرخێك كه له سه‌رى رێك ده‌كه‌ون وه ده‌كرێت پاره‌كه‌ى به یه‌ك جار بدرێت یان به چه‌ند جارێك ( بالتقسيط) به‌رِێوه‌بردنى هه‌بووه و بره‌و(إدارة الأصول والسيولة): هه‌موو ئه‌و وه‌به‌رهێنانى ماڵى سه‌وداگه‌ران ده‌گرێته‌وه (به تاێًبه‌تى دامه‌زراوه داری یه‌كان) له به‌رهه‌مى (المرابحة) له گه‌ڵ مسوگه‌ر كردنى هه‌بوونى بره‌ودان (سیولة) به شێوه‌یه‌ك هاۆته‌ریب بێت له گه‌ڵ بنه‌مایه‌كانى شه‌ریعه‌تى ئیسلامى ، ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه كه بانك پێشكه‌شى ده‌كات ده‌بێته هۆیه‌ك كه چه‌ند وه‌به‌رهێنانیك ئه‌نجام بدرێت كه مه‌ترسى كه‌مه‌وه سه‌وداگه‌رش پێ چاكه . ئامانجى ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه ئه‌وه‌یه كه قازانجیكى پوخت پێش كه‌ش به سه‌وداگه‌ر بكات له قازانجى ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌و له هه‌مان كات مسوگه‌ر كردنى دابین كردنى بره‌و (سیولة) بۆیان له هه‌ركاتێك كه داواى بكه‌ن. شێوه‌كانى دابین كردنى ئیسلامى ترِ: چه‌ند شێوه‌یه‌كى ئیسلامى تر هه‌یه وه‌ك (بیع السلم و البیع بثمن آجل ) ... هتا ، هه‌روه‌ها شێوازى جۆراوجۆر هه‌یه له سه‌ر ئه‌و كردانه‌ى كه له سه‌ر ه‌وه ئاماژه‌یان پێكرا هه‌رچه‌نده هه‌موویان خاڵیكى بنه‌ره‌تى كۆیان ده‌كاته‌وه كه هاۆته‌ریبن له گه‌ڵ بنه‌مایه‌كانى شه‌ریعه‌تى ئیسلامى ... |
||
![]() |
||
پێشبینى فراوان بوونى بنكه‌ى (زبون)ه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ده‌كریت له داهاتوودا ..
