بەرھەم و خزمەتگوزاری

ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی

ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی

ئەژمێری ئەلیکترۆنی

ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی ئامێرێکی دەرهاوێژەری ئەلیکترۆنی بانکیە کە کار ئاسانی بۆ بەکار بەرانی دەکات بۆ ئەنجامدانی هەر کردارێکی بانکی بێ هاوکاری ڕێنیشاندەرێک یاخود نوێنەرێکی بانک. لەڕێگەی دابین کردنی ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی بۆ زۆربەی شوێنە گشتیەکانی وەک نەخۆشخانەکان، هوتێلەکان، مۆڵەکان و زۆر شوێنی دیکە، بەمەش دەتواندرێت کاتێکی زۆر بگەڕێنرێتەوە بۆ بەکاربەرانی. ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی ڕێگا بە بەکارهێنەران دەدات کە تەنها پارە دەرکێشن و ڕاپۆرتێک لە بارەی باڵانسی ماوەی حسابەکە پێشکەش دەکات.

ئەو خزمەتگوزاریانەی لە لایه‌ن ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنیەوە پێشکەش دەکرێت

لەڕێگەی ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنیەکەمانەوە، دەتوانیت هەر کردارێکی بانکی ئەنجام بدەیت ٢٤ سەعات لە ڕۆژێکدا و ٧ ڕۆژ لە حەفتەدا. خۆشی ببینە لە چەندین خزمەتگوزاری بانکی وەک، ڕاکێشانی پارە، زانیاری باڵانس، گۆڕینی ژمارەی نهێنی کارتەکەت و چەندین خزمەتگوزاری دیکە. لە ئێستادا دەتوانیت دیناری عيراقی لە ئامێرە ئەژمێرە ئەلەکترۆنیەکانەوە ڕابکێشیت و لە داهاتوشدا خزمەتگوزاری ڕاکێشانی دۆلاری ئەمریکی دەکەوێتە کار.

شوێنی ئامێری ئەژمێرە ئەلیکترۆنیەکانی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی

لە هەولێر

  • بنکەی سەرەکی- ٣ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • لقی پێشەوا- ٣ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • ماجدی مۆڵ- ١ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • فامیلی مۆڵ- ٢ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • هوتێل دیڤان- ١ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • هوتێلی عەنکاوە پاڵاس- ١ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • ڕۆیاڵ مۆڵ- ١ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • هوتێل نوڤا- ١ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە

لە سلێمانی

  • لقی  سەرەکی سلێمانی-١ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • نوسینگەی ویستر یونین لە لق- ١ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • مۆڵی میترۆ- ١ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • نشینگە- ١ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • فرۆکەخانەی سلێمانی- ١ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە

لە دهۆک

  • لقی سەرەکی دهۆک- ١ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • دهۆک مۆڵ مازی پلاس - ١ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • فامیلی مۆڵ دهۆک-١ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە
  • ئیبراهیم خەلیل- ١ ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی تێدایە

لە داهاتودا، خاڵەکانی فرۆشتنیش دابین دەکرێن
نزیكترین لقى بانك و ئامێرى بێژمێرى ئۆتۆماتیكى بدۆزه‌ره‌زه‌
Copyright © 2005 - 2018 KIB Kurdistan International Bank.   
نه‌خشه‌كێشراوه‌, گه‌شه‌پێدراوه‌ له‌لايه‌ن:Borninteractive