بەرھەم و خزمەتگوزاری

بانکی بازرگانی

بانکی بازرگانی
پەیمانگایەکی داراییە کە خزمەتگوزاری وەک سپاردنی پارە، پێدانی قەرزی بازرگانی و قەرزی ئۆتۆماتیکی، قیستی خانوبەرە، ھەروەھا ھەندێک بەرھەمی سەرەتایی سەرمایەگوزاری وەک حسابی پاشەکەوت کردن و پشتگیری خەواندن لە بانکدا دابین دەکات.
بانکی لاساییی (تقلیدی) بازرگانی بریتیە لە پەیمانگایەک کە بەشێوەیەکی فیزیکی بوونی ھەیە و شوێنێکی دیاریکراوی بۆ دابین کراوە. ئەم جۆرە بانکە چەندین ئامێری بژمێری ئۆتۆماتیکی و سندوقی ئەمانی خەواندن و بژمێری لێیە. بەڵام ھەندێک بانکی بازرگانی ھیچ لقێکیان نیە و داوا لە بەکارھێنەرەکانیان دەکەن کە ھەموو سەوداگەریەکانیان لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە بکەن. لە بەرامبەردا، ئەوان رێژەی سوی زیاتر دەخەنە سەر سەرمایە و پارە خەوێنراوەکەیان و پارەیەکی کەمتریان لە بەرامبەر ئەو سەوداگەریەدا لێ وەردەگرن.

چالاکیەکانی بانکی بازرگانی جیاوازن لە چالاکیەکانی بانکی سەرمایەگوزاری کە داهێنەری بەڵیننامەیە و وەک ناوبژیوانێک رۆڵ دەگێڕێت لە نێوان دەرکەری کاغەزی بەھادار و سەرمایەدارە گشتیەکان. ئاسانکاری دەکات بۆ یەکگرتنی رێکخراوە قازانج ویستەکان و دووبارە رێکخستنەوەی کۆمپانیاکان و کار دەکات وەک دەڵاڵێک بۆ موشتەریە رێکخراوەییەکان. ھەندێک بانکی بازرگانی وەک (Citibank and JPMorgan Chase)بەشی بانکی سەرمایەگوزاریشیان ھەیە. بەڵام ھەندێکی دیکەیان وەک (Ally) تەنھا لە بواری بانکی بازرگانیدا ئیش دەکەن.
نزیكترین لقى بانك و ئامێرى بێژمێرى ئۆتۆماتیكى بدۆزه‌ره‌زه‌
Copyright © 2005 - 2017 KIB Kurdistan International Bank.   
نه‌خشه‌كێشراوه‌, گه‌شه‌پێدراوه‌ له‌لايه‌ن:Borninteractive