بەرھەم و خزمەتگوزاری

هۆشیاری بانکی و پارێزگاری سەوداکار

هۆشیاری بانکی و پارێزگاری سەوداکار

سڵاو ورێز:
پابەند بوون بە رێنمایەکانی بانکی ناوەندی  کە هاتووە، بەپێی پێویستی کار و جێگیرکردنی متمانە لە نێوان بانک و خەڵک  و پاراستنی و
 .هۆشیار کردنی بەشێوەیەکی بانکی کە کاریگەری هەیە لەسەر جێگیرکردنی دارایی وپاراستنی هاوڵاتی
دڵخۆشدەبین پێتان رابگەینین بە کردنەوەی بەشێکی نوێ لە بانکەکەمان  بەناوی (هۆشیاری بانکی وپارێزگاری سەوداکار) پێشکەشی ئێوەی بەرێز دەکەین لەگەڵ رونکردنەوەیەکی کورتکراو لەسەر بەرپرسیاریەتی بەشەکە:
١-رونکردنەوەی ئەو خزمەت گوزاریانە کە پێشکەش دەکرێت بە سەوداکار لەلایەن بانکەوەو روونکردنەوەی ئەو رێکارە پێویستیانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکان بە شێوەیەکی دروست.
٢-وەرگرتنی سکاڵا یان پرسیارکردن لەرێگای:
ا)سندوقی سکاڵا (کە لەهەموو لقەکان و نووسینگەکانی بانکەکەمان دانراوە)
ب)ژمارەی تەلەفۆن (٠٠٩٦٤٧٥٠٣٠٢٠١٣٣)
ج)   پۆستی ئەلیکترۆنی   (rawbochuni.to@kibid.com) 
٣(- ئەم بەشە پابەند دەبێت بە لێکۆڵینەوەی  بابەتی سکاڵاکە و پێشکەشکردنی راوبۆچوونی سەوداکار لەماوەی ١٥ رۆژ، و ئاگادارتان دەکەینەوە لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکە لە ماوەی ٥رۆژ.
٤-ئەم سکاڵایە پارێزراوە بە شێوەیەکی نهێنی.
٥-نابێت بابەتی سکالاکە پێشکەش کرابێت لە  دادگا
٦-نابێت بانک هەستێت بە پێشکەش کردنی سەوداکار بە دادگا، هەتا ئەم سکاڵایە لەبەردەستی ئەم بەشە دابێت.
٧-ئاگادارکردنەوەی سەدوداکارەکان لەهەر گۆرانکاریەک کە دەکرێت لەسەر  ئەو خزمەتگوزاریانەی کە بانک پێشکەشی دەکات بەلایەنی کەم پێش یەک مانگ لەتازەگەری یان گۆرانکاری.

کلیک لێرە بکە
نزیكترین لقى بانك و ئامێرى بێژمێرى ئۆتۆماتیكى بدۆزه‌ره‌زه‌
Copyright © 2005 - 2017 KIB Kurdistan International Bank.   
نه‌خشه‌كێشراوه‌, گه‌شه‌پێدراوه‌ له‌لايه‌ن:Borninteractive