بەرھەم و خزمەتگوزاری

بانکی سەرمایەگوزاری

بانکی سەرمایەگوزاری
بەشێکی تایبەتە لە کاری بانکداری کە تایبەتە بە دروستکردنی سەرمایە بۆ کۆمپانیاکانی دیکە. بانکەکانی سەرمایەگوزاری گرەنتی قەرزی نوێ و کاغەزی بەھادار بۆ ھەموو کۆمپانیاکان دەدات ، ‌ھەروەھا بانکی سەرمایەگوزاری رێ پیشان دەرکەری سەھم دەدات سەبارەت بە دانان و دەرکردنی سەھمەکان.
لەگەڵ ھەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی کە ‌لەسەرەوە باسکران، بانکی سەرمایەگوزاری لەھەندێک ھەلومەرجی دیاریکراودا ھەڵدەستێت بەفرۆشتنی کاغەزی بەھادار.

‌ھەروەھا ئاسانکاری دەکات بۆیەکگرتنی کۆمپانیاکان و کڕینیان، دووبارە ‌ڕێکخستنەوەیان، و دەڵالی بۆھەردوولایەنی رێکخراوە و سەرمایەگوزاری تایبەت دەکات.

نموونەکانی سەرمایەگوزاری

یاسای سەرمایەگوزاری لەبانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئامانجی فرەچەشنکردنی نموونەکانە بۆ دورکەوتنەوە ‌لەمەترسی سەرمایەگوزاری کردن لەسەریەک کەرت. ھەرلەبەرئەم ھۆیە، یاسای سەرمایەگوزاری لەکەرتی ئابووری جیاوازدا پەیڕەوی دەکات بۆ دابەشکردنی مەترسی بەسەر کەرتی جیاواز جیاوازدا. ھەروەھا دەتوانن بازرگانی بەکاغەزی بەھاداریشەوە بکەن.

تێچووی سەرمایەگوزاری لەکەرتە جۆرا و جۆرەکاندا تاکو دوا دانیشتنی بازاڕی کاغەزی دارایی عێراق لە ٢٦-١٢-٢٠١٣ بریتی بووەلە (٣,٨٦١,٢٥٢,٧١٢) دیناری عێراقی لەکاتێکدا نرخی ڕاستەقینەی ئەو سەرمایەگوزاریانە ‌لە ‌بازاردا بریتی بووە لە (٤,١١٤,٤٥٦,٢١٧) دیناری عێراقی. کەواتە ‌سەرمایەگوزاریەکان (٢٥٣,٢٠٣,٥٠٥) دیناری عێراقی زیادی ھێناوە.

بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی و یاسای سەرمایەگوزاری لە ھەرێمەکەدا

بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی یاسای سەرمایەگوزاری ھەرێم ژمارە (٤)ی ٢٠٠٦ دەیگرێتەوە. وە ‌ھەروەھا چەندین ئیمتیازبووە کە نەدانی باج و پێدانی شوێن بۆکردنەوەی لق . ئەمە لەژێر رۆشنایی یاسای دەسەڵاتی سەرمایەگوزاری لەھەرێمدا ژمارە (١٧٧) لە ٧-٦-٢٠٠٩ بە بانک راگەیەندراوە ‌لە نامەی ژمارە ١٤٣٥ لە ٢-٦-٢٠٠٩.

یاسای ژمێریاری

ژمێریارەکانی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی داخل کردن و ئامادەکردنی راپۆرتی دارایی بەگوێرەی یاسا و رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق ئامادە ‌دەکەن و بە ‌پشت بەستن بەسیستەمێکی یەکگرتوو ژمێریاری کە لەلایەن کەرتە ‌بانکیەکانەوە ‌بەکاردێت کە ھەموو یاسا و رێنماییە ‌لەخۆی دەگرێت لەوانە:
  • بەکارھێنانی بنەمایەکی وورد بۆ ئەژمارکردنی قازانج و خەرجیەکان جگە لەو قازانجەی کە ‌لە ‌ئەنجامی سەرمایەگوزاری بەسەھمەکانەوە بەدەستدێت. ئەو جۆرە قازانجانە ‌ئەو راژە ‌ئەژماردەکرێن کەوەر دەگیردرێن.
  • ساڵانە سەرمایە ‌ھەمیشەییەکان بەگوێرەی تەمەنیان داشکاننیان لەسەردەکرێت بە رێگای مەبلەغی یەکسان.
  • بەکارھێنانی ھەمان نرخی گۆڕینەوەی دراوەبیانیەکان کە ‌لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەردەچێت.
  • بڕی ئەوداھاتەی کە لە ئەنجامی خەواندنی پارە لە بانکەکان بۆ مەبەستی سەرمایەگوزاری ساڵانە ئەژماردەکرێت بەگوێرەی قازانج و زەرەر.
  • قازانج لەسەر ئۆتۆمۆبیلە ‌ھاوردەکراوەکان ئەژمار نەکراوە ‌بۆ ئەمساڵ وە تا کۆتایی ھاتنی پڕۆژەکە ‌ئەم بڕە وەک سەرمایەی لەکاردابوو مامەڵەی لەگەڵدادەکرێت.
نزیكترین لقى بانك و ئامێرى بێژمێرى ئۆتۆماتیكى بدۆزه‌ره‌زه‌
Copyright © 2005 - 2017 KIB Kurdistan International Bank.   
نه‌خشه‌كێشراوه‌, گه‌شه‌پێدراوه‌ له‌لايه‌ن:Borninteractive