بەرھەم و خزمەتگوزاری

خزمەتگوزاری بانک

 

خزمەتگوزاریەکانی بانکی

بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان پێشکەشی دەکات
لقی سەرەکی:

جۆری خزمەتگوزاری:

حسابی پاشکەوتکردن: ئەم دراوانە لە خۆدەگرێت(دینار و دۆلاری ئەمریکی) درهەمی ئیماراتی و جینیەی ئەستەرلینی و ریاڵ و یۆرۆ (بۆتاکەکەس).

حسابی بەردەوامی: ئەو دراوانەی کە لە خۆدەگرێت(دینار و دۆلار و درهەمی ئیماراتی و جینەی ئەستەرلینی و یۆرۆ(بۆتاکەکەس)

حسابی بەردەوامی کۆمپانیاکان:ئەو دراوانەی کە لە خۆدەگرێت دینار و دۆلار و درهەمی ئیماراتی و جینەی ئەستەرلینی و ریال  و یۆرۆ(چەکی هەواڵەکردنی کاش):  خزمەتگوزاری ACH.

پێداویستیەکانی  دەستکەوتنی خزمەتگوزاری کردنەوەی حسابی کەسی (وێنەی رەسەنی) :
١-پێناسەی باری شارستانی
٢-بڕوانامەی رەگەزنامەی عیراقی
٣-پاسپۆرتی عیراقی
٤-کارتی زانیاری یان کارتی خۆراک (هەولێر) یان مانەوە
٥-وێنەی کەسی بۆ حسابی بەردەوامی ، ٢وێنەی کەسی بۆ حیسابی پاشەکەوتکردن.
٦-ناسنامەی کارکردن یان پشتگیری کار.

پێداویستیەکانی دەستکەوتنی خزمەتگوزاری بۆ رەگەزنامەی بیانی (نا عیراقی)
١-پاسپۆرت (وێنەی رەسەنی)
٢-مانەوە (وێنەی رەسەنی)
٣-یەک وێنەی کەسی بۆ حسابی بەردەوامی ، ٢وێنەی کەسی بۆ حیسابی پاشەکەوتکردن.
٤- ناسنامەی کارکردن یان پشتگیری کار

پێداوویستیەکانی دەستکەوتنی خزمەتگەزاری بۆ کردنەوەی حسابی رێکخراوەکان یان دامەزراوەکان:
١-بروانامەی رێکخراوەکە یان دامەزراوەکە.
٢-سیستەمی ناوخۆی پەسەندکراو لەلایەن رێخراوە ناحکومیەکان لە کاتێکدا ئەگەر رێخراوەکە یان دامەزراوەکە ناحکومی بوون.
٣-رەزامەندی هەرێمی کوردستان لەسەر کردنەوەی رێکخراوەکە، مۆڵەتی رێکخراوەکە
٤-مۆری رێکخراو یان دامەزراوەکە.
٥-بەڵگەنامەکانی بەرێوبەری رێگەپێدراو(پێناسەی باری شارستانی،بروانامەی رەگەزنامە،وێنەی کەسی ،کارتی زانیاری یانکارتی مانەوە).
٦-لەکاتێکدا ئەگەر کەسانی دەسەڵات پیدراو هەبوو بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان پێوەستە نوسراوێک ئامادەبکرێت کەناوی هەموو ئەو دەسەڵات پێدراوانەی لە خۆ بگرێت لەگەڵ دیاری کردنی راکێشانی پارە (چ بە تەنها یان پێکەوە) بە ئامادەبوونی دەسەڵات پێدراو کە لەگەڵ هەموو بەڵگەنامە سەلمێندراوە رەسەنیەکان کە (بریتین لە ناسنامەی باری شارستانی، بروانامەی رەگەزنامە،وێنەی کەسی ،کارتی زانیاری یان کارتی مانەوە).
٧-ئەگەر رێکخراوی دایک لە وڵاتێکی بیانی بوو و لقێکی رێکخروەکەی لە عێراق بوو پێویستە هەموو بەڵگەنامەی رێکخراوی دایک ئامادابکات بە پەسەند کراوی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ رێگەپێدانی کردنەوەی لقی رێکخراوەکە لەهەرێمی کورسدتان هەروەها کۆنووسی کۆبونەوەی پەسەندکراو لەلایەن رێخراوە نا حکومیەکان وپێشکەشکردنی داواکاری کردنەوەی حسابی بانکی لە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بەشێوازێک کە ناوی بەرێوبەری لق و هەموو دەسەڵاتەکانی تێدا رونکرابێتەوە.

پێداویستیەکانی دەستکەوتنی خزمەتگوزاری کردنەوەی حساب بۆ گەنجینە یان نوسینگە:
١-مۆڵەتی گەنجینە.
٢-گرێبەستی بەکرێ گرتنی گەنجینە.
٣-فەرمانی کارگیری پەسەندکراو لەفەرمانگای گەنجینەکان.
٤-مۆری گەنجینە.
٥-بەڵگەنامەکانی خاوەن گەنجینە(پێناسەی باری شارستانی، رەگەزنامە،کارتی زانیاری یان کارتی مانەوە،وێنەی کەسی).

پێداویستیەکانی دەستکەوتنی خزمەتگوزاری بۆ کردنەوەی حسابی کۆمپانیا:
١-کۆنوسی کۆبونەوە،بروانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا پەسەندکراوبێت لە تۆمارگەی کۆمپانیاکان و ئەگەر رێکخراو بێت دەبێت کۆنوسەکە پەسەندکرابێت لە فەرمانگەی رێکراوە ناحکومیەکان.
٢-گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا پەسەندکراوبێت لەفەرمانگەی تۆماری کۆمپانیا.
٣-مۆری کۆمپانیا.
٤-رەزامەندی (فەرمانی کارگێری) و بریاری دامەزراندن.
٥-ئامادەبونی بەرێوبەری رێگەپێدراو لەگەڵ هەموو بەڵگەنامە سەلمێنراوەکان.

ئەگەر بەرێوبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیاکە رەگەزنامەی عیراقی هەبوو (دەبێت ئەم بەڵگەنامانە ئامادەبکات (ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆرت،کارتی نیشتەجێبوون یان کارتی خۆراک،وێنەی
کەسی).
ئەگەر بەرێوبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیاکە رەگەزنامەی وڵاتێکی عەرەبی یان بیانی هەبوو دەبێت ئەم بەڵگەنامانە ئامادە بکات(پاسەپۆرت،کارتی مانەوە).

١-ئەگەر دەسەڵات پێدراوی راکێشانی پارە (یان هەموو مامەڵە کردنێکی بانکی تر) لە کەسێک زیاتر بوون دەبێت نووسراوێکی ئامادەکراو هەبێت ناوی هەموو دەسەڵات پێدراوەکانی تێدابێت و مۆرکراو بێت لەلایەن کۆمیانیاکانەوە و واژوو کراویش بێت لەلایەن بەرێوبەری رێگەپێدراو لەگەڵ ئامادەکردنی هەموو بەڵگەنامە سەلمێنراوەکان بۆ دەسەڵات پێدراوەکە و خودی رێگەپێدراو دەبێت ئامادەبێت بۆ واژووکردن.
٢-کەمترین بڕی پارەی دانراو لەبانک بەبڕی (٣٠٠دۆلار) یان (٣٠٠.٠٠٠دینار) یان (٣٠٠یۆرۆ).

کۆمپانیا بیانیەکان:
١-ئەگەر کۆمپانیاکە لەدەرەوەی عیراق بوو بەڵام لقی هەبوو لەعیراق،دەبێت هەموو بەڵگەنامەکانی کۆمپانیای دایک ئامادەبکات بەپەسەندکراوی لەلایەن (سەفارەتەوە یان کونسلگەری).
٢-رەزامەندی هەبێت لەگەڵ مۆڵەتی  فەرمی بۆ کردنەوەی لقی کۆمپانیاکە لە (هەولێر) و پەسەندکاوبێت بەفەرمی لەلایەنی پەیوەندیدارەوە.
٣-ئەو بەڵگەنامە سەلمێنراوانەی بەرێوبەری رێگەپێدراوی لقی کۆمپانیا بیانیەکە لە هەولێر بریتین لە ( پاسەپۆرت،وێنەی کەسی،کارتی مانەوە).
بەڵام بەڵگەنامەی سەلمێنراوی پێویست ئەگەر کۆمپانیاکە عیراقی بوو بریتیە لە (ناسنامەی باری شارستانی،رەگەزنامەی عیراقی،کارتی نیشتەجێبوون،وێنەی کەسی ، کارتی مانەوە، یان کارتی زانیاری)
٤-پەیڕەوی ناوخۆی لقی کۆمپانیا.
٥-ئەگەر کەسێکی دەسەڵات پێدراو هەبوو دەبێت نوسراوێکی ئامادە بێت لەگەڵ بەڵگەنامەی سەلـمێبراوی دەسەڵات پێدراوەکان لەگەل دیاری کردنی راکێشانی پارە (بەتاک یان بە هاوبەشی)و هەروەها ئامادە بوونیان بۆ واژوو کردن.

خزمەتگوزاری دابەشکردنی مووچە:
خزمەتگوزاری دەبەشکردنی موچەی کارمەندانی کۆمپانیاکان:
١-واژووکردنی گرێبەستێکی تایبەت بە موچە دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرێوبەری لقی بانکی.
٢-کردنەوەی حیسابی کۆمپانیا.
٣-کردنەوەی حساب بۆ کارمەندانی کۆمپانیا بەپێی شوێنی کارەکانیان بۆ هەموو لقەکانی بانک.
٤-پێشکەشکردنی لیستێکی تایبەتی باوەرپێکراو بە موچە بۆ ژمێریاری کۆمپانیا.
٥--پێشکەشکردنی لیستێکی باوەرپێکراو لە دوولایەنەوە بەدەرخستنی رەزامەندی پێشوەخت.


خزمەتگوزاری RTGs
١-دەبێت مامیل (زەبون) فۆرمی هەواڵەکردنی حیسابی هەبێت لە بانک.
٢-پرکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە هەواڵەکردن.

خزمەتگوزاری ACH
١-دەبێت مامیل (زەبون) حیسابی هەبێت لە بانک.
٢- پرکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە هەواڵەکردن ئەگەر هەواڵەکردنەکە CT بوو.
خزمەتگوزاریەکانی تر: ناردنی دەرخستەی حیسابی لەرێگای پۆستی ئەلیکترۆنی.

فەرمانگەی نێودەوڵەتی:
جۆری خزمەتگوزاری: هەواڵەکردنی پارەو نوسراوی متمانەپێکردن (خطاب ضمان) (دەرچو هەواڵەکردنی بڕەپارە) و (هاتوو وەرگرتنی بڕە پارە).


پێداویستیەکانی دەستکەوتنی خزمەتگوزاری:

بەشی هەواڵەکردن:
*ئەوبڕەپارانەی کە لە (١٠،٠٠٠) دۆلار ،یۆرۆ کەمترە:
١-پێناسەی کەسی هەواڵەکار.
٢-پاسەپۆرت.
٣-زانیاری لەسەر سودمەند (بڕی هەواڵەکردنی بانکی سودمەند بووIBAN بۆ بانکی سودمەند، ژمارەی حیسابی سودمەندبوو لە هەواڵەکە،(SWIFT CODE).
٤-مەبەست لە هەواڵەکردنەکە یان هۆکارەکەی.
*ئەو برە پارانەی کەلە (١٠،٠٠٠)دۆلار،یۆرۆ زیاترە:
١-پسولەیەک بەناوی کەسی هەواڵەکار بۆ بەرژەوەندی سودمەندبوو لە هەواڵەکە.
٢-گرێبەستی نێوان سودمەندبوو وە هەواڵەکار.
٣-بەڵگەی فرۆشتنی موڵک/بەڵگەی  پارێزەر.
٤-یان هەر پاڕاوێک پشگیری برە پارەی هەواڵەکراو بکات.

بەشی سویفت:
١-لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک  لە زانیاری ناو فۆرمی پڕکراوەی هەواڵەکاوەکە لەلایەن مامیلەکەوە(زەبون) ئەم بەشە هەڵدەستێت یان لە بەشی هەواڵەکردن داوا دەکرێت کە پەیوەندی بکرێت بە خودی مامیلەکەوە بۆ راستکردنەوە یان رونکردنەوەی هەر زانیاریەکی تایبەت بۆ ناو و یان کۆد یان السویفت.
٢-بەدواداچون بۆ هاواڵەکردنە دەرچوەکانی هەر کاتێک دواکەوتبوو لە ناردن.
٣-دوای ناردنی هەواڵەکردنەکە چەند وێنەیەک لە هەواڵەکردنەکە ئامادەبکرێت بۆ مامیل (زەبون).
٤-رونکردنەوە یان وەڵامدانەوە لەسەر هەر پرسیارێک کە مامیل بیکات تایبەت بێت بەهەر هەوالەکردنێک.

بەشی متمانەپێکردن(الأعتماد)
١-گرێبەستی فەرمی واژووکراو لە نێوان هاوردەکار و پیدەر.
٢-داواکاریەکی فەرمی هەڵگری دروشمی کۆمپانیای هاوردەکەر لە خۆگرتبێت بۆ کردنەوەی متمانەکردنی تەواوی بڕەپارەی تێدا دیاری کرابێت بەژمارەو بەنوسین و هەر زانیاریەکی تریش هەبێت.
٣-کردنەوەی حیسابی بەردەوامی بانکی کۆمپانیاکە یان مامیلەکە بۆ مەبەستی دانانی بڕی متمانە پێکراو.
٤-واژوکردنی گرێبەستێکی نێوان بانک و هاوردەکار کە تێیدا بڕی پارەی باوەرپێکراو رونکرابێتەوە لەگەڵ هەموو مەرجاکانی تردا.
٥-هەموو بەڵگەنامە تایبەتەکانی بە مامیل بەڵام ئەگەر مامیل کۆمپانیا بوو واتا کەسی واتایی(گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا،کۆنوسی کۆبونەوەی کۆمپانیا،نوسراوێک بە هەموو حیساباتی باجەکانی دەرچوبێت لەدەستەی گشتی باجەکان).سەرەڕای ناوی هەموو دەسەڵات پێدراوەکانی تایبەت بە کۆمپانیا و نمونەی واژوەکانیان.

نوسراوی متمانە پێکردن(خطاب ضمان)
١-هەموو بەڵگەنامە فەرمیەکانی تایبەت بە مامیل(زەبون).
٢-کردنەوەی حیسابی بەردەوامی مامیل.
٣-بەدەرخستنی دەق و خاسڵەتی (خطاب ضمان) بە فەرمی  لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی( خطاب) لەکاتێکدا ئەگەر ئەو (خطاب) ە هاتوو بوو یان دەرچوو بوو یان (خطاب ضمان) ی دەرەکی بۆ هاتبوو، هەروەها دەرخستنی مەبەستی (خطاب ضمان) کە ئایا بۆ مەبەستی بەشداری کردنی کەمکردنەوەیەک بو یان بە باشی جێبەجێکردن بوو، بە مەرجێک هەموو ئەو زانیاریانەی ئاماژەت پێکراوە بچێتە ژێررکێفی متمانە پێکراوەکان و (خطاب ضمان) ی بەشی سپی کردنەوەی پارە لە بانک.

فەرمانگەی باوەڕمەندی-متمانە
جۆری خزمەتگوزاری: قەردی پرۆژەی بچوک ومامناوەند،پێشینەی وەبەرهێنانی ماوە کورت،قەرزداری، ئۆتۆمبێل ، متمانەکردن) بەڵگەنامەکانی بارکردنی لای بانک.

قەرز بۆ کارمەندان:
پێداویستیەکانی دەستکەوتنی پێشینەی ئیسلامی پرۆژەکانی پارەپێدانی بچوک و مامناوەندی:
١-چاوپێکەوتنی مامیل (داواکاری ئاسانکاری) بۆ زانینی جۆری ئاسانکاری و لەبازنەی کام جۆر لە متمانەکانی بانکی.
٢-پێشکەشکردنی داواکاریەک لەلایەن مامیل (زەبون).
٣-فەرمانبەری تایبەت بەکاری متمانە کردن وردبینی لە داواکاری مامیل دەکات.
٤-فەرمانبەری ناوبراو راسپاردەی خۆی پێشکەش دەکات.
٥-داواکاریەکە دوای راسپاردە پێشکەشی بەردەم لیژنەی متمانەکردن دەکرێت کە پێکهاتوە لە بەرێوەبردنی باڵا بۆتاوتوێکردنی پرۆژەکە و ئینجا رەزامەندی لەسەر پێشینەکە.

یەکەم: هەموو پەراورد و بەڵگەنامە فەرمیەکان(رەسەن و وینەی لەبارگیراوی پەسەندکراو) کە بریتین لە:
١-ناسنامەی باری شارستانی،رەگەزنامەی ءیراقی، کارتی نیشتەجێ ، کارتی خۆراک، ناسنامەی بازرگانی و پیشەسازی.
٢-تازەترین وێنەی تۆرماری خانوبەرە بەرواری دەرچونی لەمانگێک تێنەپەریبێت لەبەرواری پێشکەشکردنی داواکاریەکە، و لە کاتێکدا ئەگەر مامیل تەنها بەشێکی لەو موڵکە بەناوەوە تۆمار بوو(تەنها لەوکاتەدا ئەگەر مامیل یان بارمتەدەر خاوەنی پشکی شێربوو لە مەڵکەکەدا) وە هەروەها پێویستە رەزامەندیەک  واژوو کرابێت بۆ بارمتەی موڵکەکەی لەلایەن هاوبەشەکانیەوە یان بارمتەدەرەکان لە بانک  لەگەڵ ئامادەکردنی  هەموو بەڵگە نامە فەرمیەکان بۆ مەبەستی سەلماندنی(پێناسەی باری شارستانی،رەگەزنامە،کارتی نیشتەجێ،کارتی خۆراک).
٣-گرێبەستی بەکرێدان.
٤-گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا لەگەڵ بروانامەی تۆماری کۆمپانیا و کۆنووسی دامەزراندنی کۆمپانیا پەسەندکراوبێت لەلایەن فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکان.
٥-دەرخستەکانی پەسەندکراوی بانکەکان کە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت،
٦-تۆماری ساڵانەی ئۆتۆمبێل ، ئامێرەکانی کە تۆمارە (دەرچوبێت لە پەرەپیدانی پیشەسازی و پەسەنکراوبێت لە دادنووس) یان ئەو ئۆتۆمبێل و ئامێرانەی کە پشکی تێدایە.
٧-بروانامەی پشکەکان و قەواڵەکان و هەروەها نوسراوی پشتگیری موڵکایەتی لەلایەنی پەیوەندی دارەوە دەرچووبێت.
٨-واژوکردنی ئەو دەستکەوتانەی کە پەیوەستن بە دەستکەوتنی پێشینە.

دووهەم: زانیاریە داراییەکان (لکێنراوێک لە وێنەی روناکی لەیەکجووبێت لەگەڵ فۆرمەکە) بریتین لە:
١-توێژینەوەیەک بۆ پێویستی بونی ئابووری پرۆژەکە (تاک /کۆمپانیا)
٢-بودجەی گشتی دوا دووساڵ پەسەند کرابێت بەپێی رێسای یاسایی ( بەرێوەبەری پرۆژە ،سەندیکای ژمیریارانی عیراق).
٣-تۆماری جوڵەی کار (الأموال) بۆشەش مانگی کۆتایی ساڵ لەگەڵ پسولەکانی فرۆشتنەکان و کرینەکان یان پسولەی وەرگرتن و پێدان.
٤-بەڵگەنامەکانی هاوردەکردن و هەناردەکردن.
٥-گرێبەستی جێبەجێ کراوەکانی دواهەمین دووساڵ گرێبەستەکانی ئێستا (ئێستا لە ژێرجێبەجێکردن) دا.
٦-بروانامەی پسپۆری کارکردن و پشتگیری جێبەجێکردن. 

سێ یەم: ئەگەر بارمتە پێشکەشکراوەکە خانووی نیشتەجێ بوو، پێویستە مامیل دەستەبەرێکی متمانەپێکراوی هەبێت کە خاوەنی ئاسانکاری بانکی بێت و وا باشترە ئەو دەستەبەرە لە کەسانێک بن کە مامیلی بانکەکەمان بێت.
مەرجەکانی دەستەبەری هاوکاریەتتی رەها:
١-دەبێت دەستەبەر کارئاسانی بانکی هەبێت لەبانکەکەمان یان هەر بانکێکی تر.
٢-ئامادەبوونی خودی دەستەبەر لەبانک بۆ واژووکردنی دەستە بەریەکەو هەمووبەڵگەنامە فەرمیەکان ئامادەبکات بۆ سەلماندنی کەسێکی خۆی.
٣-پێدانی زانیاریەکان بۆ ئەو بانکەی  کە مامەڵە لەگەڵ دەستەبەرەکە دەکات و سەرەرای پێدانی ئەوزانیاریە بەبانکی ناوەندی.
٤-چاوخستنە سەر هەموو پێوەری متمانەییە سەرەکیەکان(کەسی -CHARACTER - سەرمایە- -CAPITALگەرەنتی-  COLLATERAL   -توانای پارەدانەوە-  -PAYMENT بارودۆخی گشتی -CONDITIONS) لەمامەڵەکردن لەگەڵ دەستەبەر واتا مامەلەی مامیل (ئەگەر چی دەستەبەرێک سادەش بێت-حیسابی هەبێت لەهەر بانکێک ئەوکاتە پێویستە سەرچاوەی داهاتەکەی بزانرێت هەرکاتێک مامیل ئامادەنەبوو پارەکە بداتەوە)

چوارەم: بارودۆخی یاسایی: تاک- کۆمپانیای تایبەت بە هەمووجۆرەکانیەوە،کۆمپانیای تێکەڵاو(کۆمپانیاوفەرمانگەی حکومی).

پێنجەم: کەرتەکان کە ئەمانەن: پیشەسازی،کشتوکاڵ،بازرگانی،خزمەتگوزاری،بینا و ئاوەدانی، بەڵێندەرایەتی، گواستنەوە، پەیوەندی کردن،گەشتو گوزار یان هەر چالاکیەکی تر..

شەشەم: هەرچی زانیاریەکی تر یان بەڵگەنامەکانی تر کەفارمانبەری متمانەکردن بە پێوەستی زانی بلکێنرێت یان وێنەی پەسەند کراوی لەگەڵ فۆرمدا.

حەوتەم: تکایە رەچاوی ئەو خاڵانەی لای خوارەوە بکەن لابەکارهێنانی فۆرمەکەدا:

١-دەبێت ئامادەکردنی راپۆرتی پێویست بەزانیاریەکان تەنها لە رێگای کۆمپیوتەرەوەبێت.
٢-نابێت هیچ کوژاندنەوەیەکی خەت و زانیاری و یا گۆرینی لەهەر لیستێکی راپۆرتەکەدا هەبێت جگە لە برگەی تێبینیەکان کە نانێردرێت لەگەڵ راپۆرتەکەدا بەڵکو تەنها دانراوە بۆ ئاسانکاری و یارمەتی بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکە.
٣-ئەگەر وەڵامێک نەبوو بۆ هەر بابەتێکی راپۆرتەکە دەبێت وەڵامەکە بەم شێوازە بنوسرێت
(زانیاریەکان  لەبەردەست نین یان زانیاریەکان نەزانراون ..هتد)
٤-ئەوبەروارەی کە هاتووە لەلاپەرەی ژمارە(١)دەبێتە بەرواری سەردانکردن.
٥-ئەگەر پێشکەشکەری متمانەکردن-کۆمپانیابوو یان لایەنێکی تری ناکەسی بوو ئەوکات بڕگەی پەسەندکردنی مامیل یان دەسەڵات پێدراوی دەبێت بەواژووی ئەوکەسە بێت کە دەسەڵاتی واژووکردنی پیدراوە وەک لە سەرەتاییەکانی دامەزراندندا هاتووە و دەبێت مۆری کۆمپانیا یان لایەنی دیاری کراوی لەسەربێت.
فەرمانگەی وەبەرهێنان

جۆری خزمەتگوزاری: لەگەڵ ئەو وەبەرهێنەرانەی مامەڵەدەکەن لەگەڵ فەرمانگەی وەبەر هێنان و لەگەڵ هاوبەشانی بانک.
پێداویتسیەکانی دەستکەوتنی ئەم خزمەتگوزارییە:
١-سەبارەت بە عیراقیەکان: پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی خۆ ناساندن(ناسنامەی باری شارستانی،رەگەزنامەی عیراقی،کارتی نیشتەجێ،پڕکردنەوەی فۆرمی مامیلی خۆت بناسە(KYC)لەگەڵ فۆرمی ئاشکراکردنی سەرچاوەکانی دارایی.
٢-سەبارەت بەوەبەرهێنەرانی بیانی: وێنەیەکی پاسەپۆرت پەسەند کراوبێت لەسەفارەتی عیراقی لە وڵاتی وەبەرهێنەر وپڕکردنەوەی فۆرمی مامیلی خۆت بناسە(KYC)لەگەڵ فۆرمی ئاشکراکردنی سەرچاوەی دارایی.


 فەرمانگەی کارتی متمانەکردن:


ڤیزا کارت

جۆری خزمەتگوزاری Debit card:
دراوی دیناری عیراقی ( راکێشانی کاش، لەرێگای ئینتەرنێت online post).
پێداویستیەکانی دەستکەوتنی ئەم خزمەتگوزاریە:
١-پێناسەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی کۆپی کراو ٢دانە.
وێنەیەکی پاسەپۆرتی عیراقی وەئەگەر پاسەپۆرتەکەشی نەبووبپێناسەی ژووری بازرگانی یان سەندیکای کرێکاران یان یان هەرپێناسەیەکیتر بۆ خۆناساندن.(لەکاتێکداکە پاسەپۆرتی مامیلی بێگانە بوو، دەبێت مامیل بەڵگەنامەیەک پێشکەشی بانک بکات بۆ سەلماندندنی شوێنی کارکردنی مامیل وپشتگیری بکرێت کە مامیل بەفەرمی کارمەندە و لەلایان کاردەکات).
٣-کارتی نیشتەجێ بوون، کارتی خۆراک یان کارتی مانەوەی کۆپیکراو ٢ دانە.
٤-وێنەی کەسی ٢دانە.
٥-ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنی و ژمارەی موبایل (شوێنی کار و شوێنی نیشتەجێ).
٦-بری پارەیەکی (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دیناری عێراقی کۆمسیۆنی بەشداربوونی ڤیزاکارد بۆ ٢ساڵ.


ماستەرکارت

پێداویستیەکانی دەستکەوتنی ئەم خزمەتگوزاریە
١-پێناسەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی کۆپی کراو ٢ دانە.
٢-وێنەیەکی پاسەپۆری عیراقی وە ئەگەر پاسەپۆرتەکەشی نەبوو وێنەیەک لە پێناسەی ژووری بازرگانی یان سەندیکای کرێکاران و یان هەر پێناسەیەکی خۆناساندنی تر.
لەکاتێکدا ئەگەر خاوەنی پاسەپۆرتەکە مامیلێکی بیانی بوو، پێویستە مامیل بەڵگە نامەیەکی بداتە بانک بۆ سەلماندنی شوێنی کارکردنی و پشتگیری بکرێت کە مامیل بەفەرمی کاردەکات لەلایان.
٣-کارتی نیشتەجێبوون،کارتی خۆراک یان کارتی مانەوە کۆپی کراو ٢ دانە.
٤-وێنەی کەسی ١ دانە.
٥-ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنی و ژمارەی مۆبایل(شوێنی کار و نیشتەجێ).
٦-بری پارە(٥٠،٠٠٠)پەنجا هەزار دیناری عێراقی کۆمسیۆنی بەشداریکردن  Master Card Debitبۆ دووساڵ.
٧-Prepaid Multi-Currency Cardبەدراوی یۆرۆ وە کۆمسیۆنی بەشداری (٣٥$)بۆ دووساڵ.


ویسترن یونین
جۆری خزمەتگوزاری (هەواڵەکردنی دەرچوو هەواڵەکردنی هاتوو)

پێاویستیەکانی دەستکەوتنی ئەم خزمەتگوزارییە:
یەکەم:
خزمەتگوزاری ناردنی هەواڵەی خێرا بەدراوی دۆلار وبەپێی لیستێکی لکێنراو.
دووەم:خزمەتگوزاری وەرگرتنی هەواڵەی وێسترن یونین بۆ هەردوو دراوی دینار ودۆلار.
سێیەم:خزمەتگوزاری ناردنی هەواڵە بۆ حسابە بانکیەکانی لەدەرەوەی عیراق بەدراوی دۆلار.
چوارەم:خزمەتگوزاری ناردن و وەرگرتنی هەواڵەی ناوخۆ لەرێگای ویسترن.

پێداویستیەکانی ناردن ووەرگرتنی هەواڵەکردن:
١-ناسنامەی باری شارستانی و کارتی نیشتمانی بۆ مامیلی عێراقی.
٢-رەگەزنامەی عیراقی بۆ مامیلی عێراقی.
٣-مۆڵەتی شوفێری تازە(الموحدە)بۆ مامیلی عیراقی.
٤-رەگەزنامە+کارتی مانەوەی بیانی.

  • ​سندوقی دڵنیایی
  • ئێستا دەتوانن ببن بەخاوەنی سندوقێک لەبانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بۆهەڵگرتنی کەلوپەلە بەنرخەکانتان لە لقی دهۆک.


خزمەتگوزاریەکانی تر:
(جێگیرکردنی موچەکانی هەندێک لە کۆمپانیاکان و فەرمانگە و رێکخراوە مرۆییەکان).


  

 

نزیكترین لقى بانك و ئامێرى بێژمێرى ئۆتۆماتیكى بدۆزه‌ره‌زه‌
Copyright © 2005 - 2017 KIB Kurdistan International Bank.   
نه‌خشه‌كێشراوه‌, گه‌شه‌پێدراوه‌ له‌لايه‌ن:Borninteractive