دەربارەی ئێمە

ڕاسپارده‌

ئامانجه‌كانى بانك

ئامانجى سه‌ره‌كى بانك بریتیه‌ له‌ به‌شدارى كردنى چالاكانه‌ له‌ بونیادنانه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داره‌ بیانیه‌كان به‌ سود وه‌رگرتن له‌ یاساى وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق و یاساى تایبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێى به‌خشین و ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان.

جگه‌ له‌ ئامانجه‌ گشتیه‌كه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بانك هه‌وڵده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ بڕى تێچوى خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ كه‌مترین بڕى پێویست كه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان دابین كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستى گه‌وره‌كردنى سه‌رچاوه‌ى دارایى. به‌ له‌به‌رچاو گرتنى بارودۆخى هه‌نوكه‌یى به‌كارهێنه‌رانى بانك و وه‌رگرتنى ئامێر به‌گوێره‌ى ئه‌و پێڕه‌و و یاسایانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى عێرقه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و یاساو ڕێنمایى دژى شوشتنه‌وه‌ى پاره‌، كه‌مترین سه‌رمایه‌ى پێویست، پابه‌ندبوون به‌ رێژه‌ى جێگرتنه‌وه‌ى یاسایى بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردن به‌ شێوه‌یه‌كى كاریگه‌رانه‌ كه‌ ئاسایشى سه‌رمایه‌داران دابین ده‌كات و داهاتێكى باش بۆ سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌هێنێت. رێژه‌ى خوازراوى سه‌رمایه‌گوزارى گه‌شته‌ %164 به‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵه‌شه‌كانى سه‌ر سه‌رمایه‌گوزارى له‌ ساڵى 2009دا.

به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندى به‌كارهێنه‌ران یه‌كێك له‌ ئامانجه‌ درێژخایه‌نه‌كانى بانكه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌دات پێى بگات به‌ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى كه‌ كاریگه‌ریه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر بازاڕ دروست بكات و به‌كارهێنه‌رى زیاتر به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت.
نزیكترین لقى بانك و ئامێرى بێژمێرى ئۆتۆماتیكى بدۆزه‌ره‌زه‌
Copyright © 2005 - 2017 KIB Kurdistan International Bank.   
نه‌خشه‌كێشراوه‌, گه‌شه‌پێدراوه‌ له‌لايه‌ن:Borninteractive