دەربارەی ئێمە

بانكى كوردستانى نێـوده‌وڵـه‌تـى

بانكى كوردستانى نێـوده‌وڵـه‌تـى بۆ وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان (KIB ) به‌ یه‌كه‌مین بانك داده‌نرێت له‌ هه‌رێمى كوردستـــــــان و یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركه‌وتوترین بانكه‌ تایبه‌تیه‌كانی ئیسلامی له‌ عێراق . بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ساڵی 2005 دا دامه‌زراوه‌ وه‌ك كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌ش له‌ كه‌رتی تایبه‌ت له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك بزنسمانی عێراقی ناودار كه‌ له‌ ناویاندا بزنسمانی بانكی و مایه‌ده‌ری ناوداری تێدایه‌ ، شان به‌ شان له‌ گه‌ڵ هاوبه‌شی كردنی پینج بانكی تایبه‌تی عێراقی گه‌وره‌ .

هه‌روه‌ها بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی خراوه‌ته‌ بازاڕی بۆرسه‌ی عێراقه‌وه‌ ولەئێستادا سه‌رمایه‌ی 100 ملیار دیناری عێراقیه‌ ، هه‌روه‌ها بۆ بەڕێوه‌چوون له‌گه‌ڵ ڕێنمایه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراقی بۆ زیاد كردنی سه‌رمایه‌ی بانكه‌كان بۆ 250 ملیار ، بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵ ده‌دات كه‌وا خواسته‌كانی سه‌رمایه‌ی تازه‌ جێ به‌ جێ بكات له‌ ماوه‌ی دیاری كراو كه‌ سێ ساڵه‌ .

په‌یامی بانك

ئامانجی بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌به‌رهێنان وگه‌شه‌پێدان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت گوزاری پێشه‌نگ بۆ سه‌وداكارانی به‌ كورتترین ماوه‌ وپاراستنی تێچووی ئه‌م خزمه‌ت گوزاریانه‌ بۆ دابینكردنی پێداویستی كه‌رته‌ ئابووری یه‌ گرنگه‌كان و هاوته‌ریبی له‌گەڵ په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆجیای به‌كارهاتوو له‌ بواری پیشه‌سازی بانكی دا بۆ پاڵپشتكردنی هونه‌ری بانك به‌ مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی به‌شداری كاریگه‌ر له‌ كرداری بنیادنان وبوژاندنه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی وعێراق به‌گشتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بانك ئه‌م دروشمانه‌ی داناوه‌.

(په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وام ، متمانه‌ ، ناوبانگ ، داهێنان )

وه‌ك ڕێگه‌ پیشانده‌رێك بۆ كاره‌كانی و خزمه‌ت كردنی سه‌ودا كارانی وه‌ك پێشه‌نگ له‌ ئامه‌نجه‌ گرنگه‌كانی و گرنگی دان به‌ جۆری خزمه‌ت گوزاری پێشكه‌ش كراو.

به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكانی بانك

په‌یكه‌ری رێكخستن له‌ بانكدا پشت ده‌به‌ستێت به‌ بنه‌مای حكومه‌ت یان به‌ڕێوه‌بردنی ژیر به‌ به‌كارهێنانی باشترین شێوه‌ی كاركردن و پێوه‌ری بانكی بڕواپێدراو و شێوازی چاودێری و روونی له‌ ده‌رخستنی داتاكان و زانیاریه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی پشكداران و گشت خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دیكه‌ كه‌ ئاڵو گوَریان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بانك له‌ باشترین شێواز. ئه‌م په‌یكه‌رانه‌ی رێكخستن ده‌سته‌ی گشتی پشكداران و ئه‌و لیژنانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردن و سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی بانك و جێگیری سه‌رۆك به‌رێوه‌به‌رى رێپیدراو و ڕاوێژكاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ به‌رزه‌كان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ره‌ جێبه‌جێ كاره‌كان و لێژنه‌كانی جۆراوجۆر كه‌ لێیان ده‌بێته‌وه‌ ده‌گرێته‌ خۆ ، سه‌ڕه‌رای چاودێری یاسایی ده‌ره‌كی وفه‌رمانه‌كانی یارمه‌تیده‌ر .

سیسته‌می بانكی له‌ بانك

بانك ده‌ست به‌كاره‌ له‌ بنیات نانی ژێرخانی بانك به‌ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیایی پێشكه‌وتوو به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت گوزاریه‌كانی ، له‌ ڕێگای جێبه‌جێ كردنی ته‌واوی سیسته‌می بانكی كه‌ ‌حه‌واڵه‌ كاری له‌ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا ئه‌نجام ده‌درێت و له‌سه‌رئاستێكی پێشكه‌وتوی ئامێری و پرۆكرامسازی پارێزراو ، وه‌ بۆ مه‌به‌ستی دڵنیایی و دیكۆمێنتی بانك تازه‌ترین كۆپی پێشكه‌وتوی پرۆگرامی دیسه‌بل ئوراكل Oracle DB)) به‌كار ده‌هێنی له‌ ڕێگای سیرڤه‌ری خێراو باوه‌رپێكراو ، پاڵپشتی كاتی ڕاستی گشت حه‌واڵه‌كاریه‌كانی ناو دامه‌زراوه‌كه‌مان له‌ خۆ ده‌گری .

تۆری بانك

لقه‌كانی بانك به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ له‌ ڕێگای تۆریكی تایبه‌ت پشتبه‌ستراو به‌ چه‌ند كه‌ناڵێكی مه‌ودای له‌ره‌ره‌ی تایبه‌ت . ئه‌نجامدانی كاری بڕواپێدانی حه‌واڵه‌یی) LCs (وبارمته‌نامه‌ ) LCs ( و حه‌واڵه‌كارییه‌كانی تری دارایی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕێگای تۆرێكی تایبه‌تی پێشه‌داری له‌ تۆری سویفت (SWIFT) ده‌كریت سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی هێڵه‌كانی حه‌واڵه‌كاری ویسترن یونین (Western Union) . سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری سه‌وداكاران له‌ بانك سه‌رپه‌رشتی شوێنه‌كانی ویسترن یونین ده‌كات له‌ ناو تۆڕی سه‌وداكارانی بانك . هه‌روه‌ها بانك هه‌وڵ ده‌دات بۆ فراوان كردنی بازنه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆیه‌ له‌پلان دایه‌ كه‌وا زیاتر له‌ 20 شوینی ویسترن یونین له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق بكرێته‌وه‌ .

جێ وه‌بیرهێنانه‌ كه‌وا بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی تاكه‌ بریكای ویسترن یونیه‌نه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، كه‌ كاری حه‌واڵكاری هاتوو ده‌رچوو ده‌كات له‌ ڕێگای تۆڕی ویسترن یونین بۆ زیاتر له‌ 240.000 نووسینگه‌ له‌ 200 ولآت له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان .

خزمه‌تگوزاریانه‌كانی بانك

ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ بانک پێشكه‌شی ده‌كات سه‌رتاسه‌ریه‌ و ده‌گاته‌ ده‌ستی تاكه‌كه‌سه‌كان ، كۆمپانیاكان ، وه‌به‌رهینه‌ره‌كان
  • ژمێریاری: ژمێریای ڕه‌وان ( به‌دیناری عێراقی ، دۆلاری ئه‌مریكی ، یۆرۆ، جونیهی ئیسترلینی ، ....هتا )
    • ژمێری پاشه‌كه‌وت التوفیر
    • ژمێری سپارده‌ی وه‌به‌رهێنان
    • سپارده‌ی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش
  • كردنه‌وه‌ی پشتیوانه‌ی بانكی و حه‌واڵەكاری دارایی و حه‌واڵه‌یی
  • ئه‌نجام دانی كارای پشتیوانه‌ی ناوخۆیی
  • ڕاكێشانی مستندی تایبه‌ت به‌ هێنان و ناردن
  • ده‌ركردنی ده‌سته‌به‌ری بانكی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی .
  • پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاری بانكی ی پێشكه‌وتوو له‌ رێگای ئینته‌رنێت و تۆڕی (swift )جیهانی .
  • حه‌واڵه‌كاری ده‌ره‌كی خێرا به‌ رێگای تۆڕی (western union).
  • خزمه‌ت گوزاری كڕین و فروشتنی دراوی بیانی .
  • حه‌واڵه‌كاری دارایی بیانی هاتوو و ده‌رچوو .
  • حه‌واڵه‌كاری ناوخۆیی و حه‌واڵه‌ به‌ میرانه‌ی به‌ده‌ست هێنان .
  • خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئامێری بژمێری ئه‌لیكترونی ، بۆ كارتی ڕاكیشانی ئامێری ناوخۆیی به‌ دیناری عێراقی و دۆلاری ئه‌مریكی (له‌ماوه‌یكی كورتدا كارتی فیزا ، وماسته‌كارت ، وئایماكس وله‌گه‌ڵ جۆره‌ها كارتی دڵنیایی تر به‌كاردێت ) .
  • وه‌به‌رهێنان له‌ پرۆژوكانی ( گه‌شت و گوزار ،پیشه‌سازی، كشتوكاڵی ،بازرگانی ونیشته‌جێ كردن وكه‌رتی به‌ڵینده‌رایه‌تی و خزمه‌ت گوزاری بانكی ی له‌ ڕێگای ( المشاركه‌ ، المرابحه‌ ، المداربه‌ ، الاستصناع ، الاستزراع و الاجاره‌ الگویله‌ المنتهیه‌ بالتملیك )
  • ئه‌نجامدانی كاری پێناو (الوساگه‌ )بۆ ده‌ساو ده‌س كردنی ( تداول ) پشك له‌ بازاڕی عێراق بۆ په‌ره‌ی دارایی
  • پشكداری له‌ سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكانی ناوخۆیی و بیانی
  • هاوبه‌ش كردن له‌ بنیات نانی كۆمپانیاكانی دڵنیایی و كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی و بیانی .
  • اكتتاب كردنی پشكی كۆمپانیاكانی ناوخۆیی و بیانی .
  • وه‌به‌رهێنانی بازرگانی له‌ كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌ بانك یان وه‌به‌رهێنان له‌ پشكی ئاسایی.
نزیكترین لقى بانك و ئامێرى بێژمێرى ئۆتۆماتیكى بدۆزه‌ره‌زه‌
Copyright © 2005 - 2017 KIB Kurdistan International Bank.   
نه‌خشه‌كێشراوه‌, گه‌شه‌پێدراوه‌ له‌لايه‌ن:Borninteractive