بەرھەم و خزمەتگوزاری

ڤیزە کارت

ڤیزە کارت

لەهەر شوێنێك کە دەتەوێ ببی

 بەرنامەی ڤیزای تایبەت بە مۆبایل دابەزێنە.جیهانێك لە پێشکەشکردن ، هەمووی لە یەك شوێندا.
بەردەوام ئاگاداربە بە نوێترین پێشکەشکردن و هەڵمەتەکانی برەودان بە ڤیزا لە سەرتاسەری جیهان یان لە ووڵاتە دراوسێیەکان- هەر لەمامەڵەی سەفەرەوە تا دەگاتە پێشکەشکردنی ژەمەکانی خواردن و هۆکارەکانی خۆش ڕابواردن و بازاڕکردن وە هەروەها پێشکەشکردنی ئیمتیازاتی تری ڕۆژانە تا دەگاتە دابینکردنی پێداویستیە تایبەتەکانت.
ئاگاداربە لە ئەزموونی گەشتی هەڵگرانی کارتی ڤیزا. ئەزموونەکانت هاوبەشی پێ بکە لەگەڵ خەڵکانی تر لە سەرتاسەری جیهان و ئیمتیازاتی گەشتی تایبەت بە دەست بێنە. ئامۆژگاری و زانیاریەکان و ئامێرەکانی تری گەشت بریتیە لە :
پارەی تێچووی گەشتەکە، فڕۆکەخانە و زانیاری وای-فای (Wi-Fi) بۆ زیاتر لە 30  جێگای مەبەست.
خێرا چوونە ناو ژمارەکانی خزمەتگوزاری ئیمێرجنسی(باری لە ناکاو) و خزمەتگوزاری یارمەتی.
دیارخەری شوێنی ئامێری پارە ڕاکێشان ( ئەی تی ئێم).
گۆڕەڕی دراو


Download Visa Explore App. for IOS
Download Visa Explore App. for Android






بەخێر بێ ی بۆ جیهانی کلاسیکی ڤیزە کارت لە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی:

جیهانی ڤیزاکارت جیهانێکە کە وات لێ دەکات بازار بکەی بە ئاسانی بێ ئەوەی پێویست بکات پارەی کاش هەڵگری ، هەروەها پارێزراوترین رێگایە بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیا.
ئەم کارتە چپی ئەلیکترۆنی هەیە  کە ئەمەش پلەیەکی بەرزی پارێزراوی و دڵنیایت پێدەبەخشێت،
بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بە شانازیەوە یەکەم بانک بوو لە هەرێمی کوردستان کەوا رێگەی پێ دراوە لەلایەن کۆمپانیای ڤێزەکارتەوە،
ڤیزە کارتەکەت لە ملیۆنان شوێن لە سەرتاسەری جیهان بەکاردێت،
هەڵگری ڤیزەکارت دەتوانێت کارتەکەی لە چەند شوێنی جیاواز بەکاردێنێت
 وەکو  (Online , POS , ATM) 


خەرجیەکانت بەرێوەببە لەگەڵ ڤیزەکارتی بانکی کوردستان
تۆ دەتوانی خەرجیەکانت کۆنترۆڵ بکە بەوەی دەتەوێت چەند لەسەرکەرتەکەت خەرج بکەی لەرێگای گواستنەوەی بری پارە لە هەژماری بانکی خۆت بۆ ڤیزەکارتەکەت.


سوودەکانی:
*پەسەندە لەسەرتاسەری جیهان
*پارەدانانی راستەوخۆ*
*ڕاپۆرتی مانگانە کە پارێزراو
*نامەی خۆرایی ئاگادارکردنەوەی دوای هەربەکارهێنانێک
*دانانی کەمترین باڵانس پێویست ناکات
*نەبوونی هیچ تێچوەکی مانگانە و تێچوی دارایی
*گەیشتن بەباڵانسی کارتەکەت لە هەر کاتێک دا لەرێگەی  ATM


* تێچوونی یەکجار بۆماوەی دوو ساڵ دەبێت تەنها بە  
(50,000IQD)
* لەکاتی بزرکردن و دروستکردنی کارتێکی تر تێچوەکەی تەنها
(50,000IQD)
* پێشکەشکردنی خێرا لەماوەی (5) رۆژی کارکردن دا تەنها بە 
150,000IQD

پێداویستیەکان:
 
١- دوو وێنە
٢-ناسنامەی باری شارستانی 
٣-رەگەزنامەی عێراقی
٤-پاسەپۆرت یان هەر ناسەرەوەیەکی کەسی دیکە
٥-ئیمێڵ و ژمارەی مۆبایل
٦-کارتی زانیاری
تێچوون

لەکاتی لەدەست دانی ڤیزەکارتەکەت:

*لەکاتی لەدەست دانی ڤیزەکارتەکەت راستەوخۆ ئیمێڵ بۆبانکمان بنێرە
(visa@kibid.com)& ( Zainab.alkhalid@kibid.com)
و بانکیش راستەوخۆ کارتەکەت لەکاردەخات.
* هەڵگری ڤیزەکارت کە پێویستە پەیوەندی بکات یان ئیمێڵ بنێرێت بۆ بانک کاتێک هەستی بەوە کرد کە کرداری کڕین بەکارتەکەی ئەنجام دەدرێت و خۆی ئاگادار نیە بۆ ئەوەی بانک لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو داوایە بکات.  

 

نزیكترین لقى بانك و ئامێرى بێژمێرى ئۆتۆماتیكى بدۆزه‌ره‌زه‌
Copyright © 2005 - 2017 KIB Kurdistan International Bank.   
نه‌خشه‌كێشراوه‌, گه‌شه‌پێدراوه‌ له‌لايه‌ن:Borninteractive