ھەواڵ

كانون الثاني 01, 2015

ویسترین یونین سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست ھێنا

بەپێی داتاکانی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی دەرکەوتووە تەنھا لە ماوەی ساڵێک دا (٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤) لە بەشی وسیترین یونین نزیکەی ١٤٠٠٠٠ ھاوڵاتی یە توانیویەتی پارە سەودا بکات لەرێگەی بانکی کورستانەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت سیستەمی "ویسترین یونین" پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بانکی کوردستانی نێو دەوڵەتی ھەماھەنگی لەگەڵ ھەموو وڵاتانی دونیا ھەیە، بەرێژەیەکی بەرچاو لەگەڵ (تورکیا، ئەمەریکا، لوبنان، ھیندستان، نیپال، ئەڵمانیا، بەریتانیا) ئەوەش بەھۆی زۆری داواکاری سەوداکەر.

ھاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی "ویسترین یونین" لە ١٨ نوسینگەکەی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی لە ھەر ٤ پاریزگای ھەولێر و سلێمانی و دھۆک وبەغدا پارەکانیان بنێرن و وەربگرن

ویسترین یونین، لەبانکی کوردستانی نێودەوڵەتی لە رێگەی سیستەمی کەسێک بۆ کەسێکی تر بەشێوەیەکی خێرا و دروست دەتوانێت پارەکەی بۆ تەواوی دونیا بنێریت جگە لە (ئیران و ئیسرائیل و ئەفغانستان)

ویسترین یونین سیستەمیکی نێودەوڵەتیە زیاتر لە ٥٠٠٠٠٠ نوسینگەی ھەیە لە ھەموو دونیا، بۆ یەکەم جاریش خزمەتگوزاری ویسترین یونین لەلایەن بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی یەوە ھینرایە کوردستان ".

نزیكترین لقى بانك و ئامێرى بێژمێرى ئۆتۆماتیكى بدۆزه‌ره‌زه‌
Copyright © 2005 - 2017 KIB Kurdistan International Bank.   
نه‌خشه‌كێشراوه‌, گه‌شه‌پێدراوه‌ له‌لايه‌ن:Borninteractive